لە 9 مانگدا زیاتر لە 19 هەزار منداڵ لە لوڕستان لەدایک بوون

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باری کەسێتیی پارێزگاری لوڕستان، لە 9 مانگدا زیاتر لە 19 هەزار منداڵ لە پارێزگاکە لەدایک بوون و زیاتر لە هەشت هەزار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
 
ئەمڕۆ شەممە 31-01-2026، فەریبورز ئەمیری، بەڕێوەبەری گشتیی باری کەسێتیی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری لەدایکبوونی 9 مانگی سەرەتای ئەم ساڵی هەتاوی، واتە لە21-03-2025ـوە تاوەکو 21-12-2025ـی بڵاوکردەوە.
 
بەگوێرەی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا 19 هەزار و 744 منداڵ لەدایک بوون کە هەشت هەزار و 401ـیان کوڕ و حەوت هەزار و 373ـیان کچ بوون.
 
بەگوتەی فەریبورز ئەمیری، پارێزگای لوڕستان لەڕووی ژمارەی لەدایکبوونەوە لە پلەی 13ـەمی پارێزگاکانی ئێران دێت و ''لەو ماوەیەدا لەدایکبوونی 340 دووانە و 12 سێیانەش تۆمار کراون.''
 
بەڕێوەبەری گشتیی باری کەسێتیی لوڕستان ئاماژەی بە ژمارەی گیانلەدەستدانی 9 مانگی سەرەتای ئەم ساڵی هەتاوی کورد و گوتی، هەشت هەزار و 399 کەس گیانیان لەدەستداوە کە چوار هەزار و 653ـیان پیاو و سێ هەزار و 656ـیان ژن بوون.
 
هاوکات لەو ماوەیەدا 10 هەزار و 569 پێکهێنانی ژیانی هاوژینی لە پارێزگای لوڕستان تۆمارکراوە و سێ هەزار و 163 جیابوونەوەش هەبووە.
 
پارێزگای لوڕستان 29 هەزار و 308 کیلۆمەتر رووبەری هەیە و بەگوێرەی دوایین سەرژمێریی ئێران، ژمارەی دانیشتووانەکەی دەگاتە زیاتر لە دوو ملیۆن کەس.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەشتەرگەریی چاندنی سییەکان.

بۆ یەکەمجار؛ نەخۆشێک بۆ ماوەی 48 کاژێر بێ سییەکان بە زیندوویی مایەوە

تیمێکی پزیشکی لە ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا توانییان نەخۆشێک دوای دەرهێنانی هەردوو سییەکانی، بۆ ماوەی 48 کاژێر بە سیستمی سیی دەستکرد بە زیندوویی بهێڵنەوە، تاوەکو سیی نوێی بۆ دەچێندرێت.