ساڵی رابردوو 47٪ـی نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی 'ئافرەتان و لەدایکبوونی هەولێر' خەوێنراون

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر رایدەگەیێنێت، 47٪ـی نەخۆشەکانی ساڵی رابردوو کە هاتوونەتە نەخۆشخانەکە، خەوێندراون.
 
ئەمڕۆ شەممە 31-1-2026 د. شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاریی هەولێر ئامارەکانی ساڵی رابردووی نەخۆشخانەکەی راگەیاند و دەریدەخات، لە ساڵی رابردوودا 35 هەزار و 417 نەخۆش لە نەخۆشخانەکە خەوێنراون.
 
بەپێی ئامارەکان، هەشت هەزار و 125 نەشتەرگەریی جۆراوجۆر کراون و زۆرترینیان نەشتەرگەرییەک گەورەکان بوون کە شەش هەزار و 361 نەشتەرگەری بووە.
 
ئەوەش ئاشکرا دەکات کە ساڵی رابردوو 75 هەزار و 607 نەخۆش تۆمار کراون کە 35 هەزار و 417ـیان خەوێنراون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پزیشکێک پشکنینی مەمک بۆ خانمێک دەکات. وێنە: رووداو

توێژینەوەیەک: ژیریی دەستکرد یارمەتیدەرە بۆ زووتر دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک

توێژینەوەیەک لە سوێد دەریدەخات پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بە یارمەتیی زیرەکیی دەستکرد (AI)دەبێتە هۆی دەستنیشانکردنی ژمارەیەکی زیاتری گرێ شێرپەنجەییەکان لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا، بە رێژەی 12% دەرکەوتنی شێرپەنجەی تووند و پێشکەوتوو لەنێوان پشکنینەکاندا کەم دەکاتەوە.