لە سۆشیاڵ میدیا گاڵتە بەو زانایە دەکرێت کە شێرپەنجەی پەنکریاسی چارەسەر کردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

ماریانۆ بارباسید، زانایەکی ئیسپانی کە چارەسەرێکی داهێنەرانەی بۆ شێرپەنجەی پەنکریاس لە مشکدا دۆزیوەتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لەبری دەستخۆشی، بەشێک لە بەکارهێنەران گاڵتەیان بە نیشانەیەکی سەر رووخساری کرد.
 
ماریانۆ بارباسید، کە سەرۆکایەتیی گرووپی ئۆنکۆلۆژیای تاقیکاری لە سەنتەری نیشتمانیی توێژینەوەی شێرپەنجەی ئیسپانیا (CNIO) دەکات، چارەسەرێکی پەرەپێدا کە بە سەرکەوتوویی و بە تەواوی ورەمەکانی شێرپەنجەی پەنکریاسی لە مشکدا بنبڕکرد، بەبێ ئەوەی هیچ کاریگەرییەکی لاوەکیی گەورەی هەبێت.
 
لەگەڵ ئەوەی توێژینەوەکەی بارباسید وەچەرخانێکبوو، بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەبری گرنگیدان بەم دەستکەوتە زانستییە، گاڵتەیان بە نیشانەیەکی سەر رووخساری بارباسید کرد و چەندین کۆمێنتی نەشیاویان نووسی.
 
لە بەرامبەردا، ژمارەیەکی زۆر لە بەکارهێنەران بەرگرییان لە بارباسید کرد و دەستخۆشییان لە دەستکەوتەکەی کرد و ئەو کۆمێنتە نەشیاوانەیان شەرمەزار کرد.
 
بارباسید، یەکێکە لە بەناوبانگترین پسپۆڕانی شێرپەنجە لە ئیسپانیا و بە دۆزینەوە گەورەکانی لە بواری توێژینەوەی شێرپەنجەدا ناسراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پزیشکێک پشکنینی مەمک بۆ خانمێک دەکات. وێنە: رووداو

توێژینەوەیەک: ژیریی دەستکرد یارمەتیدەرە بۆ زووتر دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک

توێژینەوەیەک لە سوێد دەریدەخات پشکنینی شێرپەنجەی مەمک بە یارمەتیی زیرەکیی دەستکرد (AI)دەبێتە هۆی دەستنیشانکردنی ژمارەیەکی زیاتری گرێ شێرپەنجەییەکان لە قۆناخە سەرەتاییەکاندا، بە رێژەی 12% دەرکەوتنی شێرپەنجەی تووند و پێشکەوتوو لەنێوان پشکنینەکاندا کەم دەکاتەوە.