زانایان لە ئیسپانیا چارەسەری شێرپەنجەی پەنکریاسیان لە مشکدا کرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
بڕوا فەرهاد
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەک لە ئیسپانیا ئاماژە بەوەدەکات کە  توانیویانە چارەسەری شێرپەنجەی پەنکریاس لە مشکدا بکەن، ئەمەش لە رێگەی بەکارهێنانی چارەسەرێک کە لە سێ دەرمانی جیاواز پێکدێت.
 
سەنتەری نیشتمانیی ئیسپانیا بۆ توێژینەوەی شێرپەنجە (CNIO) رایانگەیاند، بە ئامانجگرتنی سێ خاڵی سەرەکی لە رێڕەوی گەردیلەیی جینی شێرپەنجەیی (KRAS) ، دەبێتە هۆی پاشەکشەی بەردەوامی ورەمەکە، بە تێکەڵکردنی سێ دەرمان کە یەکێکیان رێگرێکی تاقیکاریی (KRAS)ە، ئەوی دیکەیان دەرمانێکە کە پێشتر بۆ شێرپەنجەی سییەکان پەسند کراوە، لەگەڵ دەرمانێکی تێکشکێنەری پرۆتینی، بووەتە هۆی نەمانی ورەمەکان بەبێ کاریگەریی لاوەکیی بەرچاو لە سێ مۆدێلی جیاوازی ئاژەڵدا.
 
سەنتەرە ئیسپانییەکە ئاماژە بەوەدەکات هێشتا لەو قۆناخەدا نین کە بتوانین تاقیکردنەوەی کلینیکی بە چارەسەری سیانی ئەنجام بدەین، پرۆسەی گونجاندنی ئەم تێکەڵەیە بۆ نەخۆشەکان ئاڵۆز دەبێت، بەڵام دڵنیاین کە ئەم دۆزینەوەیە رێڕەوی تاقیکردنەوەکانی داهاتوو دیاری دەکات."
 
هۆکارە مەترسیدارەکانی تووشبوون بە شێرپەنجەی پەنکریاس بریتین لە جگەرەکێشان، قەڵەوی و نەخۆشیی شەکرە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەشتەرگەریی چاندنی سییەکان.

بۆ یەکەمجار؛ نەخۆشێک بۆ ماوەی 48 کاژێر بێ سییەکان بە زیندوویی مایەوە

تیمێکی پزیشکی لە ئەمریکا بۆ یەکەمجار لە مێژوودا توانییان نەخۆشێک دوای دەرهێنانی هەردوو سییەکانی، بۆ ماوەی 48 کاژێر بە سیستمی سیی دەستکرد بە زیندوویی بهێڵنەوە، تاوەکو سیی نوێی بۆ دەچێندرێت.