وەزارەتی خوێندنی باڵا: زانکۆی سەلاحەدین یەکەمە

01-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەپێی ریزبەندیی نێودەوڵەتی بۆ ئەدای ئەکادیمیی زانکۆکان، زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر یەکەمی سەر زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستانە.

 

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوە داوە، لە ریزبەندی نێودەوڵەتیی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان (University Ranking by Academy Performance)، کە بە (URAP) ناسراوە، لە ئاستی زانکۆ ئەهلییەکانیشدا زانکۆی جیهان لە هەولێر لە پلەی یەکەمدایە.
 
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، رۆژی هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبڕکێی زانستیی زانکۆکان بەشی جیایان هەیە، نەک ئەو بەشەی ریزبەندییەکەی لەسەر دانراوە، زانکۆکەمان لە رێژەی لێوەرگرتنی سەرچاوەکان لەسەر ئاستی عێراق یەکەمە."
 
زانکۆی سەلاحەدین نزیکەی 27 هەزار خوێندکار و دوو هەزار و 600 مامۆستا و پێنج هەزار فەرمانبەری هەیە. زانکۆکە پێکهاتووە لە 16 کۆلێژ و 85 بەشی ئەکادیمی.
 
سامان عەبدوڵڵا دەڵێت، تەواوی بەشەکانیان پەیوەندیی بەهێزیان لەگەڵ زانکۆ عەرەبیی، ئەورووپی و ئەمریکییەکاندا هەیە و ئەوانەش دەکەنە هۆکار بۆ پێشخستنی زانکۆی سەلاحەدین.
 
بە گوێرەی ریزبەندییەکە، زانکۆی بەغدا یەکەمی عێراقە و لە ریزبەندی 1262 زانکۆکانی جیهاندایە، هەولێر کە بە یەکەم زانکۆ دانراوە لە هەرێمی کوردستان، دووەمی هەموو عێراقە و لە پلەی 1347دایە.
 
زانکۆی جیهان کە یەکەم بووە لە هەرێمی کوردستان لە زانکۆ تایبەتەکاندا، بە گوێرەی ریزبەندییەکە لەپلەی 2238ـەمی زانکۆکانی جیهاندایە.
 
ریزبەندییە کە تایبەتە بە ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان، تێیدا زانیاری لەبارەی سێ هەزار زانکۆ و پەیمانگەی خوێندنی باڵا وەرگیراوە؛ بۆ ساڵی 2022 - 2023، کە ریزبەندییەکەی لەسەر دانراوە و لە عێراق و هەرێمی کوردستان 14 زانکۆ ناویان تۆمارکراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.