ئاگر لە بازاڕی تایەفرۆشانی کەرکووک کەوتەوە

01-05-2024
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەیانیی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی تایەفرۆشانی کەرکووک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیان بە بەشێک لە دووکانەکان گەیشتووە.

رۆژی چوارشەممە 1ی ئایاری 2024 ئاگر لە کۆگایەکی گەورەی نێو بازاڕی نوێی تایەفرۆشانی کەرکووک کەوتەوە و ئاگرەکە تەشەنەی کردووە بۆ بەشێکی گەورەی بازاڕەکە.

ئاگرەکە کاژێر 08:00ی ئەم بەیانییە کەوتووەتەوە و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەرکووک سەرقاڵی کۆنترۆڵکردنین؛ بەشێکی زۆر لە دووکاندارانیش کە هێشتا ئاگرەکە نەگەیشتووەتە دووکانەکانیان، هەوڵی رزگارکردنی تایەکانیان دەدەن.
 
یەکێک لە دووکاندارەکان بە رووداوی گوت، سەرەتا کۆگایەک ئاگری گرت، لەکاتی کوژاندنەوەیدا کۆمپرێسەرێکی هەوا لەنێو کۆگەکەدا تەقییەوە، ئەوە بووە هۆی گەورەبوونەوەی ئاگرەکە و دووکانێک لە تەنیشت کۆگەکە ئاگری گرت.

 
تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە و قەبارەی زیانەکەی دیار نییە، بەڵام کۆگایەک و چوار دووکان بە تەواوەتی ئاگریان گرتووە و تیمەکانی بەرگریی شارستانی هەوڵی رێگریکردنیی دەدەن بۆئەوەی نەگوازرێتەوە بۆ دووکانەکانی دیکە.
 
 
ن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاری هەرسین، بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان و سەنگەر عەبدولڕەحمان

ئاری هەرسین: ئەوانەی کۆنترۆڵی تەواوی عێراقیان بە دەستەوەیە لە دەرەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانن

بەرپرسی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان هۆشداری لە دۆخی ناوچەکە و مەترسییەکانی سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان دەدات؛ ئاماژە بەوەش دەکات کە گرووپە لەیاسادەرچووەکان بە ئامانجی لەنێوبردنی قەوارەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن.