هۆشدارییەک لە پارێزگای هەولێرەوە: ئەم پێنجشەممە و هەینییە نەچنە سەیران

01-05-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارێزگای هەولێر هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و هەورەتریشقەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێنجشەممە و هەینی نەچنە سەیران.
 
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوکەیدا ئەمشەو (چوارشەممە، 1-5-2024) رایگەیاند "بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و هەورەتریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بارانی بەهارەی بەخوڕ ببارێت."
 
پارێزگای هەولێر دەڵێ "لەم روانگەیەوە لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆتان و خێزانەکەتان، تکایە لەو رۆژانەدا بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگە و ناوچە شاخاوییەکان مەکەن."
 
لەماوەی 12 کاژێری ئەمڕۆدا زۆرترین باران لە سنووری قەزای ئامێدی و ئاکرێ لە دهۆک، هەروەها لە ناوەندی هەولێر و حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر باریوە.
 

بارانبارینەکە لە ناحیەی کۆڕێی قەزای پیرمام لە هەولێر، ئەوەندە زۆر بوو، کە بووە هۆی رووخانی دیوارێک بەسەر چوار ژندا و ژنێکی دووگیان بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ئاماری بارانبارینی ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستانی لە ماوەی 12 کاژێری رۆژی چوارشەممە، 1ـی ئایاری 2024ـی بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:
 
 -پارێزگای دهۆک:
 
- ئاکرێ: 14.4 ملیمەتر
- ئامێدی: 17.2 ملیمەتر
- بامەڕنێ: 9.6 ملیمەتر
- باتوفا: 0.2
- دهۆک: 0.7
- زاخۆ: 0.1
- مانگیش: 0.4 ملیمەتر
 
- پارێزگای هەولێر:
 
- هەولێر : 11.4 ملیمەتر
- بارزان: 1.2 ملیمەتر
- حاجی ئۆمەران: 10.8 ملیمەتر
- خەبات 3.8  ملیمەتر
- سۆران: 2 ملیمەتر
- رواندز: 0.6 ملیمەتر
- مێرگەسۆر: 3 ملیمەتر
- سیدەکان: 2  ملیمەتر
- چۆمان: 7 ملیمەتر
- پیرمام: 10.4 ملیمەتر
 
پارێزگای سلێمانی:
 
- هەڵشۆ : 8.6 ملیمەتر
- کەلار:  0.4 ملیمەتر
- مەیدان: 1.2 ملیمەتر
- بازیان: 2.2 ملیمەتر
- دەربەندیخان: 0.4 ملیمەتر
- پێنجوین: 0.2 ملیمەتر
- ماوەت: 0.2 ملیمەتر
- قەلادزێ:  4.6 ملیمەتر
- چەمچەماڵ: 0.5 ملیمەتر
 
-کەرکووک: 0.2 ملیمەتر
-خوورماتوو : 1 ملیمەتر
-خانەقین: 13.2 ملیمەتر
-هەلەبجە: 0.4 ملیمەتر
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە دابەزینی پلەی گەرما کردووە و رایگەیاندووە، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما 2 بۆ 5 پلەی سیلیزی دادەبەزێت؛ سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ 1 بۆ 2 پلەی دیکە دادەبەزێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە