مەسرور بارزانی: ئومێدەوارم یەکێتی وەک لایەنێکی گرنگ لە خەبات و تێکۆشان بەردەوامبێت

01-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی، پیرۆزبایی لە سەرۆک، سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی پارتەکە دەکات و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازێت.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 01-06-2025، 50 ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا تێدەپەڕێت. 
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئومێدەوارە "یەكێتیی وەك حزب و لایەنێكی گرنگی هەرێمی كوردستان، لە خەبات و تێكۆشانی خۆی لە پێناو داكۆكیكردن لە پرس و دەسكەوتە نیشتمانییەكان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان سەركەوتوو بێت."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا، جەخت لە پێویستیی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە "زووترین كاتدا" دەكاتەوە، بۆ ئەوەی "درێژە بە كارنامە چاكسازییەكەی و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بدات و رووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەكان ببێتەوە."
 
دەقی راگەیێندراوەکە: 
 
بە بۆنەی (50)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتیی و گشت ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
 
ئومێدەوارم یەکێتیی وەک حزب و لایەنێکی گرنگی هەرێمی کوردستان ، لە خەبات و تێکۆشانی خۆی لە پێناو داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو بێت.
 
لەم بۆنەیەدا،جەخت لە پێویستیی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا دەکەینەوە، بۆ ئەوەی درێژە بە کارنامە چاکسازییەکەی و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان بدات و ڕووبەڕووی ئاڵنگارییە هەرێمی و ناوچەییەکان ببێتەوە .
 
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2025/6/1
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.