رووداو دیجیتاڵ
لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر شوێنێک لە پارێزگای مووشی باکووری کوردستان دوو کەس کوژران.
رووداوەکە درەنگانی شەوی یەکشەممە 31 ـی ئابی 2025 لە شارۆچکەی کۆپێ سەر بە پارێزگای مووش روویدا.
درەنگانی شەو لە شەقامی سوعات ئیسحاکئۆغڵو، تەقە لە شوێنکاری خالید تاشدەمیر کرا.
لەو کاتەدا تاشدەمیر لە شوێنکارەکەی بوو و لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستدا؛ تورکمەن ئۆزکانی زاوایشی بە سەختی بریندار بوو.
دوای ئاگادارکردنەوە، پۆلیس و تیمەکانی تەندروستی رەوانەی شوێنەکە کران.
تورکمەن ئۆزکان گوێزرایەوە نەخۆشخانە، بەڵام سەرەڕای هەموو هەوڵەکان گیانی لەدەستدا.
تیمەکانی پۆلیس بۆ دەستگیرکردنی هێرشکارەکە کە ناسنامەکەی دیاریکراوە، دەستیابە لێکۆڵینەوە کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ