کوردستان
بافڵ تاڵەبانی پیرۆزبایی لە شێخ جەعفەر دەکات دوای هەڵبژاردنی بە سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی
رووداو دیجیتاڵ
کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی پێنجەمیدایە و پەیامنێری رووداو دەڵێت، پەیڕەوی نێوخۆی حیزبەکە پەسند کرا.
ئەرکان عەلی، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بەردەم هۆڵی کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی پەسەند کرا. گوتیشی، "هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی بە لیستێکی هاوبەشی داخراو دەبێت".
بەگوێرەی پەیڕەوی نێوخۆی یەکێتی، ئەندامانی سەرکردایەتی 61 ئەندام دەبن؛ 51 ئەندامیان لە کۆنگرەدا هەڵدەبژێردرێن و 10 کورسی دواتر پڕ دەکرێنەوە.
پەیامنێری رووداو گوتی، ئەمڕۆ لە کۆنگرەکەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی هەڵبژێردرا. پێشتر کۆسرەت رەسووڵ عەلی بەناونیشانی سەرۆک ئەو پۆستەی هەبوو.
هەر بەگوێرەی پەیڕەوی پەسندکراوی یەکێتی، ئەنجوومەنی پشتیوانی بۆ یەکێتی پێکدەهێندرێت و ئەندامەکانیان 100 کەس دەبەن و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکەوە دیاری دەکرێن.
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 27ـی ئەیلوول دەستیپێکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ