رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووزی مووچەخۆرانی بڵاوکردەوە، لە پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025 دەستپێدەکات و یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت.
بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاویکردووەتەوە، سبەی پێنجشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025 مووچەخۆرانی ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچە وەردەگرن: خانەنشینی مەدەنی، خاوەن پێداویستیی تایبەت، زیندانە سیاسییەکان و بەرکەوتووانی کیمیاباران، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان، کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، پەروەردە، خانەنشینی پێشمەرگە، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان، دەستەی ژینگە، دەزگای مین، ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن، دیوانی چاودێریی دارایی و مافی مرۆڤ.
رۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەم لە خشتەکەدا بۆ دابەشکردنی مووچە نییە. رۆژی شەممە 4ی تشرینی یەکەم ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچە وەردەگرن: ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، تەندروستی، ناوخۆ، داد، ئەنجوومەنی دادوەری، پلاندانان، بازرگانی و پیشەسازی، سامانە سرووشتییەکان، گواستنەوە و گەیاندن، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و شارەوانی و گەشتوگوزار.
هەروەها رۆژی یەکشەممە 5ی تشرینی یەکەم دوا رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی 7 دەبێت و ئەم وەزارەت و شوێنانە مووچە وەردەگرن: کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و لاوان، کارەبا، ئەوقاف و کاروباری ئایینی، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، پێشمەرگە (دیوان، لیواکان)، یەکەی 70 و 80، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دام و دەزگا نەوتییەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش و هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن.
بۆ مانگی تەممووز، 500,000 مووچەخۆر لە رێگەی پڕۆژەی "هەژماری من"ەوە مووچەکانیان وەردەگرن. دابەشبوونیان بەپێی پارێزگاکان بەم شێوەیە:
پارێزگای هەولێر؛ 274,000 مووچەخۆر
پارێزگای دهۆک؛ 144,400 مووچەخۆر
پارێزگای سلێمانی؛ 83,100 مووچەخۆر
بەپێی ئامارەکانی پڕۆژەی هەژماری من، 266,400 بەشداربوو فەرمانبەری مەدەنین، 191,500ـیان پێشمەرگە و ئاسایشن و 43,600ـیان خانەنشینن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ