رووداو دیجیتاڵ
بۆردی ئەمینداران بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بۆردی ئەمیندارانی دەستەی متمانەبەخشین بە دامەزراوەکان و پڕۆگرامەکانی پەروەردە و خویندنی باڵا، کۆبووەوە.
کۆبوونەوەکە بەبەشداریی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکی دەستەی ئەمینداران بەڕێوەچوو.
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە دا، ئامانجی دەستەکە پێشخستن و باشترکردنی پێوەر، ستاندارد و کوالێتی خوێندنە لە هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی ئاماژەی بە گرنگیی بەهێزکردنی هاوئاهەنگیی و هاریکاری دەستەکە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، رێکخراو و ئاژانسەکانی تایبەت بە بوارەکە کرد. ئەمە بەگوێرەی راگەیێندراوەکە.
لە کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێک دران، لەنێویاندا، پەسندکردنی ستانداردەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، رێبەری متمانەبەخشین بە دامەزراوەکانی ئەکادیمی و سیستمی ریزبەندیی ئەو دامەزراوانە لە هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردەکانی متمانەبەخشین.
بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکە بڕیار دراوە زانکۆکانی کاتۆلیک لە هەولێر، زانکۆی سۆران، زانکۆی نەورۆز، زانکۆی گەرمیان و زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ببن بە بەشێک لە پرۆژەی تاقیکاری متمانەبەخشین.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ