رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێكى كهنيسهى ئهرتۆدۆكسیى رووسى به سه‌رۆكايه‌تيى مه‌تران ئه‌نتۆنى کۆبووەوە و دۆخی پێکهاتەکان، بەتایبەتی پرسەکانی پەیوەست بە کریستیانەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق تاوتوێ کران.
به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 01-10-2025 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له شاندێكى كهنيسهى ئهرتۆدۆكسیى رووسى به سه‌رۆكايه‌تيى مه‌تران ئه‌نتۆنى، به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له پياوانى ئايينيى كه‌نيسه‌كه كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، له كۆبوونه‌وه‌کەدا كۆنسووڵى گشتيى رووسيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تى کریستیانەکان له هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى كهنيسهى ئۆرتۆدۆكسیى رووسى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و كه‌نيسه کریستیانەکان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كراون.
هەر لە راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، شاندەکە كه هه‌فته‌ى رابردوو بۆ به‌شداری له كۆنفرانسێكى كهنيسهى رۆژههڵاتيى ئاشوورى سه‌ردانى هه‌ولێريان كردبوو، خۆشحاڵيى خۆيان به سهردانەکەیان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستايشى پێكه‌وه‌ژيانى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان كرد، سوپاس و پێزانينيان بۆ پاراستنى ماف و ئازادييه‌كانيان دووپات كرده‌وه.
نێچيرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌يان، سه‌ردانه‌كه‌ى به "نيشانه‌يه‌كى گرنگى پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان" له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه، هه‌رێمى كوردستان شانازی به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ده‌كات، هه‌ميشه پارێزه‌رى ئه‌و كولتووره‌ش ده‌بێت.
ديدار و چاوپێكهوتنهكانى شانده‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پێكهاته ئايینييهكان له هه‌رێمى كوردستان، قۆناخه‌كانى په‌يوه‌نديى مێژوويى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ رووسيا، گرنگيى گفتوگۆ و ديدارى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ