رووداو دیجیتاڵ
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەڵێت، سەرەڕای داخستنی بەشێکی حکومەت، خزمەتگوزارییەکانی پاسپۆرت و ڤیزە لە باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکانی ئەمریکا لە دەرەوەی وڵات بەردەوام دەبن.
رۆژی چوارشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2025 کۆنسووڵخانەی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بڵاویکردەوە، "تاوەکو ئەو کاتەی رەوشەکە رێگە بدات، خزمەتگوزاریی پاسپۆرت و ڤیزە کە پێشتر وادەیان بۆ دیاریکراوە لە باڵیۆزخانە و کۆنسووڵخانەکانی ئەمریکا لە وڵاتان، بەردەوام دەبن."
کۆنسووڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دەشڵێت، تاوەکو کارەکانی حکومەتی فیدراڵیی دەستپێدەکەنەوە، هیچ پۆستێک لە فەیسبووکەکەیان ناکەن.
بەڵام وەکو کۆنسووڵخانە باسی دەکات، بڵاوکردنەوەی زانیارییە بەپەلەکانی تایبەت بە سەلامەتی و ئاسایش بۆ ئەو هاووڵاتییە ئەمریکیانەی لە دەرەوەی وڵاتن، بەردەوام دەبێت.
داخستنی حکومەتی ئەمریکا کاتێک روودەدات کە کۆنگرێس شکست دەهێنێت لە تێپەڕاندنی یاسای بودجە بۆ ساڵی دارایی نوێ. ئەمەش دەبێتە هۆی ناردنەماڵەوەی سەدان هەزار کارمەندی فیدراڵی و راگرتنی زۆربەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، جگە لەو خزمەتگوزارییانەی کە بۆ ئاسایشی نیشتمانی و سەلامەتیی گشتی بە پێویست دادەنرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ