رووداو دیجیتاڵ
تاوانباری تەقینەوەکەی ساڵی 1995ـی زاخۆ کە تێیدا 94 کەس گیانیان لەدەستدا، "بەهۆی نەخۆشییەوە" دوای 28 ساڵ زیندانی، لە نەخۆشخانەیەکی دهۆک گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ 1ـی تشرینی یەکەمی 2023، عەمیدی ماف محەممەد حەسەن، بەڕێوەبەری چاکسازیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەحمەد ساڵح، تاوانباری تەقینەوەکەی زاخۆ، مانگێک و شەش رۆژ نەخۆش بوو، بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە دوێنێ لە دەرەوەی زیندان و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا".
ئەحمەد ساڵح، تۆمەتباری تەقینەوەکەی ساڵی 1995ـی زاخۆ بوو، ماوەی 28 ساڵە لە زینداندایە، بەڕێوەبەری چاکسازیی دهۆک دەڵێت، "تاوانبارەکە" بەگوێرەی کردەوەکەی سزا دراوە و سزای سێدارەی هەبووە.
رۆژی 27ـی شوباتی 1995، لە تەقینەوەیەکدا لە شاری زاخۆ 94 هاووڵاتیی سڤیل گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 185 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە هەرێمی کوردستان بەگوێرەی یاسا کارپێکراوەکان، تۆمەتباران لەلایەن دادوەرانەوە سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەردەچێت، بەڵام سزاکە چەند ساڵێکە جێبەجێ ناکرێت و ئەوانەی ئەو سزایەیان وەرگرتووە، لە زینداندا هێڵدراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ