بافڵ تاڵەبانی لە هەولێر: هەوڵ دەدەین رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ بەغدا بکرێت

01-11-2025
نەهرۆ محەممەد
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر گوتارێک پێشکێش دەکات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەولێر گوتارێک پێشکێش دەکات.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەولێر رایدەگەیێنێت، حیزبەکەی هەوڵ دەدات رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ حکومەتی عێراق بکرێت بۆ پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
 
بافڵ تاڵەبانی، ئێوارەی رۆژی شەممە، 1ی تشرینی دووەمی 2025، لە چوارچێوەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن لە شاری هەولێر، گوتارێکی پێشکێش بە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبەکەی کرد و راگەیاند: "ئێمە دەنگ و سەنگ و هێزی ئێوەین لە بەغدا". باسی لەوە کرد، کە یەکێتی دەیەوێت رێککەوتنێکی هەمیشەیی لەگەڵ حکومەتی بەغدا بکرێت، "تاوەکو ئەم دوودڵی و ئازارەی لەنێو دڵتاندا هەیە نەمێنێت."
 
سەبارەت بە پرسی بودجە، سەرۆکی یەکێتی بەڵێن دەدات و دەڵێ: "بودجەی کوردستان وەکو ساڵانی 2004 بۆ 2013ـی لێ دەکەینەوە، ئەوکات چۆن بوو، دەبێت وابێت، ئەگەر باشتر نەبێت، دەچینە بەغدا پڕۆژەی گەورە بۆ کوردستان دەهێنین، بەڵام یەکێتییانە لە زاخۆوە تاوەکو هەڵەبجە، هەموو کوردستان بەیەک چاو سەیر دەکەین."
 
بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: "دەزانن ئێمە لە بەغدا بەهێزین، کوردستان جوان دەکەینەوە و بەرگریی لێ دەکەین. ئەو پردانەی لەنێوان ئێرە و عێراق سووتاندوویانە، زیندوو و چاکیان دەکەینەوە و سەقامگیری دەگەڕێنینەوە بۆ کوردستان."
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بازنەی هەولێر 30 بەربژێری هەن، چاوی لە بەشێکی 16 کورسییەکەی هەولێرە، حیزبەکە بە زیاتر لە 150 بەربژێر لە 7 بازنەی هەڵبژاردن رکابەری لەگەڵ لایەنەکان دەکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.