لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە باکووری کوردستان 12 کەس برینداربوون

01-12-2023
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان 12 کەس برینداربوون. رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێک و پاسێکی نەفەرهەڵگردا بووە و بەپێی زانیارییەکان، دوو لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە. 
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، 1ـی کانوونی یەکەمی 2023، لەسەر رێگەی سەرەکیی شارۆچکەی ئاکچاکالە و ئوغورلو لە پارێزگای رووهای باکووری کوردستان، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە پاسێکی نەفەرهەڵگردا کێشا کە مامۆستایانی قوتابخانەیەکی دەگواستەوە و لە ئەنجامدا 12 کەس بریندار بوون کە 10 کەسیان مامۆستان. 
 
دوای رووداوەکە، ژمارەیەک ئەمبووڵانس چوونە شوێنەکە و سەرجەم بریندارەکان بۆ نزیکترین نەخۆشخانە لە شارۆچکەی ئاکچەکالە گوێزرانەوە، بەپێی زانیارییەکان، دوو لە بریندارەکان دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە. 
 
9ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی تورکیا، ئاماری 10 مانگی ئەم ساڵی رووداوەکانی هاتووچۆی لە باکووری کوردستان و تورکیا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 461 هەزار و 10 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ بەو هۆیەوە دوو هەزار و 525 کەس گیانیان لەدەستداوە و 300 هەزار و 281 کەسی دیکەش برینداربوون.
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە و لە ئەنجامدا دوو هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسی دیکەش برینداربوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.