رووداو دیجیتاڵ
دەریاچەی زرێبار لە شاری مەریوان. یەکێکە لە شوێنە سەرنجڕاكێش و گەشتیارییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان. ژینگەپارێزان دەڵێن، ئەگەر رێکاری دروست نەگیرێتەبەر، رەنگە وەک دەریاچەی ورمێی بە سەربێ.
ئامانج قوربانی، ژینگەپارێز: دەریاچەکە هەزار و 200 هێکتار قامیشەڵانی هەیە و لەنێو قامیشەڵانەکاندا دەیان جۆر باڵندە و زیندەوەر دەژین. مەترسییەکانی سەر دەریاچەکە مەترسی دەخەنە سەر ژیانی ئەو باڵندە و زیندەوەرانەش.
ناسیح حوسێنی، ژینگەپارێز بە گوتەی ژینگەپارێزانی پارێزگای سنە، بەروارد بە پار، ئاوی دەریاچەکە 20 ملیۆن مەتر سێجا کەمی کردووە. یەکێکی دیکە لە مەترسییەکان لە ئەگەری وشکبوونی زرێبار بۆ خەڵکی مەریوان، لەدەستدانی ئەو شوێنە سەرنجراکێشەیە کە هەلی کاری بۆ خەڵکێکی زۆر رەخساندووە.
بەهۆی ئەو بەنداوەی کە 30 ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە، ئەو زبڵ و خاشاکەی دەخرێتە نێو زرێبار، رێگەی دەرچوونی نییە. ئەو سیستمە ئاوەڕۆیەش کە 25 ساڵ لەمەوپێش بۆ گوندەکانی نزیک دەریاچەکە دروستکراوە، ئێستا بە باشی کارناکات؛ ئەوەش یەکێکی دیکە لە مەترسییەکانە.
دەریاچەی زرێبار کۆمەڵێک مەترسی لەسەرە، لەوانە تێکەڵبوونی ئاوەڕۆ و دروستکردنی خانوو لە نزیک دەریاچەکە، فڕێدانی خاشاک بۆ ناو دەریاچەکە، دروستکردنی رێگە، ئاگرکەوتنەوە لەنێو قامیشەڵانەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ