رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاوخەمیی بۆ قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ژاپۆن دەربڕیوە.
لە پەیامەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "هاوخەمیی خۆمان بۆ گەل و حکومەتی ژاپۆن دەردەبڕین دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی دوێنێ."
هەروەها لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، "هاوسۆزی ئەو خەڵکەین کە بەر بوومەلەرزەکە کەوتوون و هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین."
لەبارەی بوومەلەرزەکەی رۆژی 01-01-2024 لە ژاپۆن
رۆژی دووشەممە 01-01-2024 بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر چەند ناوچەیەکی ژاپۆنی هەژاند و زیانی گیانی و ماددیی بەدوای خۆیدا هێنا.
بەپێی دوایین ئامارە فەرمییەکان، تائێستا 48 کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە و سەدان باڵەخانە رووخاون.
دوای بوومەلەرزە بەهێزەکەش، ژمارەیەک پاشلەرزەی زۆر روویانداوە؛ ئەمەش لە کاتێکدایە کە گەڕان بەدوای قوربانییانی ژێر ئەو باڵەخانانەی بەهۆی بوومەلەرزەکەوە رووخاون، بەردەوامە.
فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن فەرمانی بە سوپای وڵاتەکەی کردووە کە هاوکاریی خەڵک بکەن و کابینەکەشی هۆشداریی داوەتە خەڵک کە "ئامادەبن" بۆ بوومەلەرزەی زیاتر لە هەفتەی داهاتوودا.
جگە لەوەی هەزاران کەس لە ناوچە جیاوازەکانی ئەو وڵاتە لەترسی بوومەلەرزە ماڵەکانیان چۆڵکردووە، دەیان هەزار ماڵیش بەهۆی بوومەلەرزەکەوە کارەبایان پچڕاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ