لە 25 تانەى ئۆفیسی کەرکووکى کۆمیسیۆن 9 دانەیان بەرەى تورکمانی پێشکێشی کردووە

02-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئۆفیسی کەرکووکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکان 25 تانە لە ئەنجامى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان پێشکێش کراون، کە 9یان لیستى بەرەى تورکمانى و دووانیان پارتى پێشکێشیان کردوون.
 
رۆژی 2ى کانوونى دووەمى 2024 لوئەى کاکەیی، بەرپرسی ئۆفیسى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژادنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "لە ئۆفیسی کەرکووکى کۆمیسیۆن 25 تانە لەلایەن لیستە بەشداربووەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە کەرکووک پێشکێش کراون."
 
بەگوێرەى ئەو زانیارییانەى دەست تۆڕى میدیایی رووداو کەوتوون، لەو 25 تانەیەى لە ئۆفیسی کەرکووک پێشکێش کراون، 9یان لەلایەن لیستى بەرەى تورکمانى یەکگرتوو تۆمار کراون، هاوپەیمانیى قیادە شەش تانەى پێشکێش کردووە، لیستى پارتى دوو تانە و هەریەک لە هاوپەیمانیى کەرکووکنا و عەرەبیە یەکى چوار تانەیان لە ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە کەرکووک داوە.
 
پێشتر لە 1ى کانوونى دووەمى 2024 جومانە غەلاى، گوتەبێژى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، "329 تانە لە ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان دراون، لەو تانانە 35یان لە ئەنجامەکانى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک دراون."
 
رۆژی 28ی کانوونى یەکەمى 2023 کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى بڵاوکردەوە، لە 29ـی کانوونى یەکەمەوە بۆ ماوەى سێ رۆژ دەرگەى تانەدان لەو ئەنجامانە کرایەوە.
 
لوئەى کاکەیی گوتى، "جگە لەو تانانەى کە لە ئۆفیسی کەرکووکى کۆمیسیۆن پێشکێش کراون، تانەى دیکەش دەکرێت لە نووسینگەى نیشتمانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکان پێشکێش بکرێت."
 
رۆژی 18ی کانوونى یەکەمى 2023 بۆ یەکەمجار لەدواى 10 ساڵ، هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکان لە عێراق لە 14 پارێزگا کرا و یەکەمجاریش بوو لەدواى 18 ساڵ ئەو هەڵبژاردنە لە کەرکووک بکرێت.
 
بەگوێرەى ئەنجامى کۆتایی هەڵبژاردن لە کەرکووک هاوپەیمانێتى کەرکووک هێز و ئیرادەمانە کە یەکێتی پێکهێنەرى سەرەکییەتى پێنج کورسی بردووەتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان دوو کورسیی بە دەستهێناوە، هاوپەیمانیی عەرەبی سێ کورسی، بەرەی تورکمانی یەکگرتوو دوو کورسی، هاوپەیمانى عرووبە یەک کورسی و هاوپەیمانى قیادەش دوو کورسی بەدەستهێنا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.