کوردستان
مانگی رابردوو 52 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و زۆرینەیان لە پارێزگای سلێمانی بوون.
رووداو دیجیتاڵ
مانگی رابردوو 52 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و زۆرینەیان لە پارێزگای سلێمانی بوون، کە 12یان چەقەکەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بووە.
بەگوێرەی راپۆرتێک کە دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بڵاویکردووەتەوە، لە کانوونی دووەمدا 52 بوومەلەرزە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
34 لەو بوومەلەرزانە چەقەکەیان لە نێو عێراق و باشووری کوردستان بوون و 18یان سەرچاوەکانیان لە دەرەوە بوون.
زۆرترین بوومەلەرزە لە سلێمانی بووە کە 15 بوومەلەرزە بوون و ناوەندی شارەکە، پێنجوێن، چەمچەماڵ، کەلار، دووکان و دەربەندیخانی گرتووەتەوە.
پارێزگای واست بە پلەی دووەم دێت لەسەر ئاستی عێراق کە چوار بوومەلەرزەی تێدا تۆمارکراوە.
بەگوێرەی ئامارەکە، لە هەولێر و کەرکووک هەر یەکەیان سێ بوومەلەرزە تۆمارکراوە، دهۆک دوو بوومەلەرزە و هەڵەبجە یەک بوومەلەرزە تۆمارکراوە.
12 لەو بوومەلەرزانەی تۆمار کراون چەقەکەیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بووە و شەشیان چەقەکەیان باکووری کوردستان بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ