سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق و شاندی یاوەری کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
 
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 02-02-2026 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له‌ ئيرفان سديق، باڵیۆزی بەریتانیا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى پارتى ديموكراتى كوردستان و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، دۆخى سياسيى عێراق و پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و هه‌نگاوه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقى فيدراڵ تاوتوێ كران.
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى سه‌رخستنى پرۆسه‌ى سياسى له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌ پێويستيى هه‌ماهه‌نگى و هاريكاريى نێوان لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنى كێشه‌كان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاڵنگارييه‌كان.
 
 
په‌يوه‌ندييه‌كانى به‌ريتانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى سووريا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى‌، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو كه‌ كۆنسوڵى گشتيى به‌ريتانيا له‌ هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە