رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم لە هەولێر کۆبوونەوە و تاوتوێی چەند پرسێکی پەیوەست بە عێراق و ناوچەکەیان کرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 02-02-2026 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازيى له موسه‌ننا سامه‌ڕائی، سه‌رۆكى هاوپه‌يمانيى عه‌زم كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هەردوولا دۆخى سياسيى عێراق و ناوچه‌كه و دوا هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆككۆمار و پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى فيدراڵیى عێراقیان تاوتوێ كرد.
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى گفتوگۆى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌ش كرده‌وه بۆ لێكگه‌يشتن و تێپه‌ڕاندنى ئاڵنگارييه‌كان و پاراستنى سه‌قامگيريى وڵات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ