رووداو دیجیتاڵ
دوو کرێکار لەکاتی کاردا لە باڵەخانەیەک لە زاخۆ کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بە سەختی بریندارە.
موقەدەم ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "رووداوەکە ئەمڕۆ لە باڵەخانەیەک لە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوون بە ناوی دریم سیتی لە زاخۆ روویداوە".
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ گوتی، کرێکارەکان لەکاتی کاردا و لەسەر ئەسکەلە لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەک کەوتوونەتە خوارەوە.
لەبارەی ناسنامەی قوربانییەکانەوە ئەحمەد رەمەزان گوتی: "هەردووکیان هاونیشتمانی رۆژئاوای کوردستان و خزمی نزیکی یەکدین".
ئەو کەسەی گیانی لە ناوی (ع، م، ح)ـە و تەمەن 25 ساڵە، بریندارەکەش ناوی (ئـ، ش، ح) 27 ساڵە.
ئەوە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکاران لە هەرێمی کوردستان بۆ رووداو، لە چوار مانگی ئەمساڵدا 12 کرێکار لەکاتی کاردا گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئاماری یەکێتیی سەندیکاکانی کرێکارانی کوردستان، ساڵی رابردوو 62 کرێکار لەکاتی کارکردندا گیانیان لەدەستداوە، 25 کرێکاریش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ