رووداو دیجیتاڵ
دوای سێ رۆژ لە ونبوونی گەنجێک لە سنووری زاخۆ، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە رووباری خابوور دۆزرایەوە. پۆلیس دەڵێت، پێدەچێت خۆی فڕێدابێتە نێو ئاوەکە.
موقەدەم ئەحمەد رەمەزان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی ئەو گەنجە دۆزرایەوە، کە سێ رۆژ لەمەوبەر کەسوکارەکەی بە ئێمەیان راگەیاندبوو ون بووە".
ئەو کەسەی تەرمەکەی دۆزراوەتەوە ناوی (ر. ح. ع)، تەمەنی 24 ساڵە و خەڵکی سنووری زاخۆیە.
تەرمەکە لە رووباری خابوور و نزیک گەڕەکی سێمالکا لە زاخۆ دۆزراوەتەوە. موقەدەم ئەحمەد دەڵێت: "تەرمەکە رەوانەی دادپزیشکی زاخۆ کراوە و بە ئەگەری زۆرەوە رووداوەکە خۆکوشتنە".
ئەمڕۆ و لە هەمان سنوور، دوو کرێکاری خەڵکی رۆژئاوای کوردستان لەکاتی کاردا لە باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوە، لە ئەنجامدا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوی دیکەش بەسەختی بریندار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ