رووداو دیجیتاڵ
سبەی شەممە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی تورکیا دەکات و لە رێوڕەسمی سوێندخواردنی سەرۆککۆماری ئەو وڵاتەدا بەشدار دەبێت.
چوارشەممەی رابردوو، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان له پهیوهندییهكی تهلهفۆنیدا پیرۆزبایی له رهجهب تهیب ئهردۆغان كرد بۆ ههڵبژاردنهوهی به سهرۆككۆماری توركیا، ئەویش بە فەرمی بانگهێشتی کرد بۆ رێوڕەسمی سوێندخواردنەکەی لە ئەنقەرە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، سبەی شەممە، 03-06-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بنچینەی بانگهێشتەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی تورکیا دەکات و لە رێوڕەسمی سوێندخواردنییدا بەشدار دەبێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور بوو و لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا کە 28ـی 5ـی 2023 بەڕێوەچوو، بەسەر کەمال کڵچدارئۆغڵو، بەربژێری هاوپەیمانیی میلـلەتدا سەرکەوت.
بەپێی ئەنجامەکانی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان 52.18%ـی دەنگەکان بردەوە و بەو جۆرەش بووەوە سەرۆککۆمار.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ