رووداو دیجیتاڵ
منداڵێکی تازە لەدایکبوو لە ناحیەی رزگاری لە سنووری پارێزگای هەولێر لە خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزرایەوە. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، تەندروستیی منداڵەکە جێگیرە.
رۆژی هەینی 2ـی حوزەیرانی 2023، رابەر ساڵح، بەڕێوەبەری ناحیەی رزگاری لە سنووری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئێوارەی ئەمڕۆ لە خانوویەکی تەواونەکراودا منداڵێکی ساوا دۆزرایەوە و تەندروستی باشە.
رابەر ساڵح گوتی، دوای ئەوەی لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار کراونەتەوە، تیمێکی پۆلیس چوونەتە شوێنەکە و منداڵەکەیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون و تەندروستی جێگیرە.
رابەر ساڵح گوتی، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە و رێوشوێنی پێویستی بۆ دەگیرێتەبەر.
ناوبەناو منداڵی ساوا لە هەرێمی کوردستان دەدۆزرێتەوە؛ 24ـی نیسانی ئەمساڵ لە رووداوێکی هاوشێوەدا منداڵێکی ساوا لە کەلار دۆزرایەوە کە تەندروستی جێگیر بوو، دواتر بە تۆمەتی فڕێدانی منداڵەکە سێ کەس دەستگیرکران.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ