لە سیدەکان بەهۆی تەقینەوەی "تی ئێن تی" پۆلیسێکی پاسەوانی سنوور گیانی لەدەستدا

02-06-2023
سۆران حوسێن
نێو بنکەی تەندروستیی سیدەکان
نێو بنکەی تەندروستیی سیدەکان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی سیدەکان دەڵێت، بەهۆی تەقینەوەی (تی ئێن تی)یەوە بە تیمێکی پاسەوانی سنووردا، پۆلیسێک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەیش بریندارە.
 
رۆژی هەینی، 2ـی حوزەیرانی 2023، ئیسان چەلەبی، قایمقامی قەزای سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر 05:25ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە چیای قەلەڕەش کە خاڵێکی پاسەوانی سنووریی لێیە، (تی ئێن تی) بە دوو پۆلیسی پاسەواندا تەقییەوە؛ یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی دیکەش بریندارە".
 
چەلەبی ئاماژەی بەوەشکرد، هەردوو پۆلیسەکەی پاسەوانی سنوور لە ئەرکدا بوون و کێشەیەک لە ئاوی بنکەکەیان هەبووە و چوون چارەسەری بکەن و (تی ئێن تی)یان پێدا تەقیوەتەوە.
 
ئەو پۆلیسەی گیانی لەدەستداوە ناوی رزگار عەبدولکەریمە؛ سامان فەتاح پۆلیسەکەی دیکەیە و بریندارە.
 
تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکی دەکرێت و بریندارەکەش دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەکانی هەولێر کراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."