هێڵی گواستنەوەی گازی نێوان سەلاحەدین – کەرکووک تەقیەوە

02-06-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ هێڵی بۆریی گواستنەوەی گاز لەنێوان پارێزگاکانی سەلاحەدین- کەرکووک تەقیەوە و ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە. بەشێوەیەکی کاتی رێگەی نێوان قەزای بێجی و کەرکووک داخراوە "بۆ سەلامەتی هاموشۆکاران و رێگریکردن لە دزەکردنی گاز، یاخود تەقینەوەی دیکە." 
 
ئاگرەکە لە گوندی مورادییە لەنێوان ناحیەی ریاز و ناحیەی فەتحە لە سنووری پارێزگای سەلاحەدین کەوتەوە، کە دەکەوێتە نزیک فەتحە.
 
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیای نەوتی باکوور بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، ئەمە گازی کێڵگەی عوجێلی پێدەگوترێت، کە بۆ پاڵاوتن دەچێتە پاڵاوگەی کۆمپانیای گازی باکوور.
 
سەرچاوەکە گوتی، نزیکەی سێ مەتر بۆڕییەکە رزی بوو، تیمەکان سەرقاڵی چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بوون لەوکاتەدا بۆڕییەکە تەقیوەتەوە.
 
بەگوتەی سەرچاوەکە، هەر لە سەرەتاوە گازەکە لە سەرچاوەکەی گیراوەتەوە، ئەوەی ئێستا دەسووتێت تەنیا ئەو گازەیە کە لەنێو بۆڕییەکەدا ماوەتەوە. کۆمپانیای گازی باکوور دوو ئۆتۆمبێلی ئاگرکوێژنەوەیان ناردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."