وەزارەتی کشتوکاڵ دەیەوێت بەنداوی بەردەسوور لە کەلار دروست بکات

02-06-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی کشتوکاڵ دەیەوێت بەنداوی بەردەسوور لە کەلار دروست بکات. بەنداوەکە دەتوانێت 170 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە و 60 مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت. 
 
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، رۆژی 1ی حوزەیرانی 2025، رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەگەڵ بەڕێوەبەری فەرمانگەی بەنداوەکان لە گەرمیان و تیمێکی تەکنیکی سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد.
 
وەزارەتی کشتوکاڵ لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "لە دیداری لەگەڵ جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان؛ بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگاکانی ئاو، باسی لە کارەکانی فەرمانگەی بەنداوەکان لە گەرمیان کرد و باسی لە رۆڵی ئیدارەی گەرمیان کرد بۆ چارەسەکردنی کێشە و گرفتەکانی پڕۆژەی بەنداوەکان، داواشیکرد، ئیدارەی گەرمیان هاوکار بێت لە تەواوکردنی بەنداوی خۆرنەوەزان لە سنووری قەزای کفری."
 
هاوکات، ئەوەشی خستەڕوو، "وەزارەتی کشتوکاڵ لە پلانیدایە بەنداوی کەلار (بەردەسوور) بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش داوایان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم[ی کوردستان] کردووە وەکو پڕۆژەیەکی ستراتیجی لە سنوورەکە کاری لەسەر بکات."
 
بەگوێرەی خشتەی بەنداوە ستراتیژییە پێشنیازکراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئایاری 2021 بڵاوکراوەتەوە، بەنداوی بەردەسوور لەسەر رووباری سیروان دروست دەکرێت. بەرزییەکەی لەسەر ئاستی رووی دەریا 250 مەتر دەبێت و رووبەرەکەی5.1 کیلۆمەتر دووجا دەبێت. بەنداوەکە دەتوانێت، 170 ملیۆن مەتر سێجا ئاو گلبداتەوە و 60 مێگاوات کارەبا بەرهەمبهێنێت. 
 
هەرچەندە سێ گوند بەهۆی بەنداوەکەوە ژێرئاو دەکەون، بەڵام وەکو حکومەت باسی دەکات، لە کەرتی چاندن دا، سوودی بۆ 100 هەزار دۆنم زەویی بەراو دەبێت. 
 
جەلال شێخ نووری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، "ئامادەیی ئیدارەی گەرمیانی خستەڕوو بۆ چارەسەرکردنی هەر کێشە و گرفتێک بێتە پێش بەنداوەکانی سنورەکە و تەواوکردنی بەنداوی خۆرنەوەزان، لەگەڵ ئەوەشدا جەختیکردەوە، لە گرنگی بەنداوی کەلار و ئەگەر لە داهاتوودا حکومەت بتوانێت جێبەجێی بکات، سوودی زۆری بۆ ناوچەی گەرمیان و ناوچەکانی نێوەڕاستی عێراق دەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش پشتیوانی ئیدارەی گەرمیانی دووپاتکردەوە." 
 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.