وردەکاریی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی و برینداربوونی 'دوو هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان'

02-07-2024
پێشەوا بەختیار
وردەکاریی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی
وردەکاریی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە سلێمانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کاژێر 11:30 رۆژی سێشەممە، لە گەڕەکی راپەڕینی سلێمانی لە نزیک یەکەیەکی نیشتەجێبوون ئۆتۆمبێلێک تەقییەوە، دووکەڵی تەقینەوەکە بەرزبووەوە و هاونیشتمانییان بەهۆی رووداوەکەوە شڵەژان و یەکێکیان دەڵێت: "دەنگی زۆر بەهێز بوو، هەمووانی راچڵەکاند." 
 
چەند کاژێرێک دوای رووداوەکە دژەتیرۆری کوردستان چەند زانیارییەکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و گوتی، کە ئەندامی تەڤگەری ئازادی و خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن، بەڵام هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی بۆ رووداو قسەی کرد و گوتی: "ئەندامی ئێمە نەبوون و هیچ پەیوەندیشیان بە ئێمە نییە."
 
لەبارەی رووداوەکەوە چەند شایەتحاڵێک ساتی تەقینەوەکەیان گێڕایەوە. یەکێک لەوان دەڵێت: "دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز هات، وامزانی لەنێو شوقەکانەوە بوو، بەس سەیرم کرد لە پشتمانەوە بوو، دوو کەسم بینی تێیدا. باش بوو ئێمە دوورکەوتینەوە و سەلامەت بووین. بەڵام ترساین." 
 
هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکرد. لە سەرەتادا دەزگەی ئاسایشی هەرێم بەبێ وردەکاری لەسەر هۆکار و چۆنێتی رووداوەکە، برینداربوونی شۆفێر و سەرنشینێکی پشتڕاست کردەوە و رایگەیاند: "بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لەجۆری کیا سپۆرتاج رەنگی سپی، کە ئێستا هۆکاری تەقینەوەکەی نەزانراوە، بووە هۆی برینداربوونی دووکەس بەسەختی، کە یەکێکیان شۆفێری ئۆتۆمبێلێکە و ئەوەی دیکەیان سەرنشین بووە و لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکە بەردەوامە."
 
جگە لەو زانیارییانەی لە پەیجی فەرمیی دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی ناسنامەی بریندارەکانەوە بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت: "بریندارەکان خەڵکی رۆژئاوای کوردستانن و ئەندامی تەڤگەری ئازادین." هیچ لایەنێکی دیکە لەبارەی ناسنامەیانەوە هیچی نەگوتووە، بەڵام بەگوتەی شایەتحاڵێک کە نەیویست بناسێندرێت، کاتێک بۆ بەهاناچوونی بریندارەکان رۆیشتوون، بینیویانە "هەردوو سەرنشین کە پیاوبوون بە زاراوەی کورمانجی هاوار و ناڵەیان کردووە."
 
بە گوتەی شایەتحاڵەکە یەکیان دەم و چاوی بە سەختی برینداربووە، بەڵام سەرنشینەکەی دیکەیان دەست و قاچی پەڕیبوو و خەڵک گەیاندوویانن بە نەخۆشخانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."