نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی موحسین ئامێدی دەکات

02-07-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی موحسین ساڵح ئامێدی، کەسایەتی دیاری دەڤەری بادینان دەردەبڕێت و دەڵێت، "بە گەرمی سەرەخۆشی لە محەممەد موحسین ئامێدی و خێزانەکەی دەکەم." 
 
رۆژی چوارشەممە، دووی تەمووزی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ بنەماڵەی موحسین ساڵع ئامێدی نارد. 
 
نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، کۆچی دوایی  موحسین ئامێدی، خەباتکار، تێکۆشەر و کەسایەتیی ناسراوی دەڤەری بادینان و کوردستان "خەمباری کردین و لە خودای گەورە داواکارم گیانی ئەو بە دلۆڤانی خۆی شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەمووان بدات."
 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، موحسین ئامێدی، "وەکو تێکۆشەرێک هەموو ژیانی خۆی لە خزمەتی پێشمەرگایەتیی بۆ گەل و وڵاتی خۆی بەسەر برد و بۆ ئەم مەبەستەش ناخۆشی زۆری دیت."
 
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان: 
 
وه‌غه‌را دويماهيێ يا خه‌باتكار و تێكۆشه‌ر و كه‌ساتيێ به‌رنياسێ به‌هدينا و كوردستانێ، خودێ ژێ ڕازى محسن ئامێدى، خه‌مبار كرين. ب گه‌رمى سه‌رساخيێ ل ڕێزدار محه‌مه‌د محسن ئامێدى و بنه‌مالا وان يا دلسۆز و كه‌سوكارێن وان يێن هێژا دكه‌م. هه‌ڤسۆز و هه‌ڤخه‌مێ وانم. ژ خودايێ مه‌زن هيڤيخازم گيانێ وى ب دلۆڤانييا خۆ شاد بكه‌ت و سه‌بر و ئاراميێ بده‌ته‌ هه‌ميا.
 
خودێ ژێ ڕازی محسن ئامێدى وه‌ك تێكۆشه‌ره‌كێ ژ مالباته‌كا خه‌باتكار و دلسۆزێت كوردستانێ، وه‌ك مرۆڤه‌كێ فيداكار و وه‌لاتپارێز، هه‌مى ژيێ خۆ د ڕێكا خزمه‌ت و پێشمه‌رگاتيێدا بۆ گه‌ل و وه‌لاتێ خۆ ده‌رباز كر و بۆ ڤێ ئێكێ گه‌له‌ك نه‌خۆشى و زه‌حمه‌ت و تالى ديتن. گيانێ وى شاد و بيرهاتنا وى هه‌رتم زندى بيت.
 
 
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكێ هه‌رێما كوردستانێ
2025/7/2
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.