رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، کەسێک بەتۆمەتی کوشتنی خوشکەکەی، خۆی رادەستی هێزەکانیان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانیان لە رووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی شێخ عەبدولقادری چوێسە ئاگادارکراونەتەوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پۆلیس و ئاسایشی شارەکە بەدواداچوونیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە دەستپێکردووە و تۆمەتبار خۆی رادەست کردووە.
پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، تاوانبارەکە ناوی (ت. س. ئ) و بەگوێرەی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ