هەڵمەتی لێکردنەوەی رێکلام و پۆستەر لە هەولێر و سلێمانی چڕکراونەتەوە

02-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە هەولێر و سلێمانی لێکردنەوەی رێکلام، تابلۆ و پۆستەرەکان بەردەوامە و هەوڵەکان چڕکراونەتەوە. بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی دهۆک دەڵێت، "بەهۆی رەچاوکردنی ژیانی هاووڵاتییان، ئەو هەڵمەتە بە سستی بەڕێوەدەچێت."
 
رۆژی شەممە، 02ـی ئابی 2025، زەردەشت رەفیق، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی سلێمانی بە رووداوی گوت، "هەوڵەکانمان چڕکردووەتەوە، بۆ رێگریکردن لە تێکدانی سیمای شار، نابێت هیچ کەسێک رێکلام، تابلۆ و پۆستەر لەسەر شەقامە گشتییەکان و بازاڕەکان هەڵبواسێت و قەدەخەیە."
 
بەگوتەی زەردەشت رەفیق، لیژنەکانیان بەردەوامن لە گەڕان، هەموو رێکلام و پۆستەرەکان لێدەکەنەوە. داواش لە هاووڵاتییان دەکات هاوکارییان بن و تەنیا لەسەر ئەو بۆردانە هەڵیانبواسن کە لەلایەن شارەوانییەوە دیاریکراون.
 
هاوکات شێروان حوسێن، بەرپرسی راگەیاندنی شارەوانیی دهۆک بە رووداوی گوت، "دەمێکە ئەو هەڵمەتە هەیە، پێشتر زۆر بەڕژدی کاری بۆ دەکرا، بەڵام ئێستا هەوڵەکان بۆ لێکردنەوەی تابلۆ و رێکلامەکان کەمبووەتەوە لە دهۆک زۆر سستیی پێوە دیارە."
 
لەبارەی هۆکاری سستبوونی پڕۆسەکە، شێروان حوسێن گوتی، "رەچاوی بارودۆخی ژیان و دەروونی هاووڵاتییان دەکەین."
 
سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "سەرەڕای ناشرینکردن و شێواندنی سیمای شار، هاوکات هیچ رێپێدان و مۆڵەتێکی یاسایی بە کۆمپانیا، زانکۆ، قوتابخانە تایبەتییەکان و خاوەنکارەکان نەدراوە بۆ هەڵواسینی رێکلام، تابلۆ و فلێکس لەسەر دیوار و شەقامە گشتییەکان."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "بۆ ئەم مەبەستە، تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی دوو، لە سنووری خۆیاندا هەستاون بە لێکردنەوەی هەموو ئەو رێکلام، تابلۆ و پۆستەرانەی کە لە گەڕەک، کۆڵان و شەقامەکان هەڵواسرابوون."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.