رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەنزیک چەمی رێزان، 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداریش هەن.
رۆژی سێشەممە 2ی ئەیلوولی 2025 بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ پاسێکی بچووک لە چەمی رێزان، نزیک دووکان، وەرگەڕاوە و 4 کەس گیانیان لەدەستداوە."
بە گوتەی بەهمەن عەبدوڵڵا، تەرمی قوربانییەکان گەیێندراونەتە دادپزیشکیی سلێمانی.
گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی گوتیشی، "برینداریش هەن، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەیان نازانرێت و تیمەکان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ