رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازيى له به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد. هەردوولا جەختیان لە فراوانکردنی هاریکاریی هاوبەش کردەوە.
لە دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی و عه‌لى رزا گوينه‌ى کە ئەمڕۆ سێشەممە بوو كۆنسووڵى گشتيى توركياش له هه‌ولێر بەشداری کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی نێوەڕۆکی دیدارەکە رایگەیاند، "په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوخۆى عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووى عێراق تاوتوێ کراون.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا "ستايش"ـى ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوانيان كرد و جه‌ختيان له بره‌ودان به فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له بواره جياكاندا كرده‌وه.
دۆخى ئه‌منيى ناوچه‌كه و دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوون. ئەمە بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ