لە سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەنار لە رێی هەڵەبجە نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەنزین سووتێندرا

02-11-2025
رووداو @Rudawkurdish
فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
فێستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، نزیکەی چوار ملیار دینار تەنیا بۆ هاتووچۆ و بازاڕی خەرجکراوە، نیوەی زیاتری پارەکە بۆ بەنزین بووە.
 
بەپێی بەدواداچوونێکی بەرنامەی "رۆژی هیوا جەمال"ی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ خەرجییەکانی فێستیڤاڵی هەنار و پاییزی هەڵەبجە، تەنیا لەهاتووچۆ و بازاڕی لە ماوەی سێ رۆژی فێستیڤاڵەکەدا نزیکەی چوار ملیار دینار خەرج کراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی لیژنەی سەرپەرشتیکاران، تەنیا لە شوێنی فێستیڤاڵەکە بە بەهای یەک ملیار و 700 ملیۆن دینار خەرجکراوە، ئەوەش بۆ بەرهەمە کشتوکاڵییەکان 700 ملیۆن دینار، خواردەمەنی 800 ملیۆن دینار و کاری دەستی 200 ملیۆن دینار.
 
بەگوێرەی ئامارەکان، 86 هەزار و 879 هۆکاری گواستنەوەی تاکەکەسیی وەکو ماتۆڕ و گشتی وەکو پاسی گەورە، سەردانیکار و گەشتیاریان هاتووچۆ پێکردووە، ئەگەر تێکڕا بۆ هەر هۆکارێکی گواستنەوە 20 لیتر بەنزین هەژمار بکرێت (جگە لە ماتۆڕەکان)، لەو سێ رۆژەدا بۆ یەک جار هاتن و چوون، نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەنزین سووتێندراوە، کۆی تێکڕای ئەو پارەیەی بۆ سووتەمەنی خەرجکراوە زیاتر لە یەک ملیار و 700 ملیۆن دینارە.
 
تەنیا ماتۆڕەکان بایی نزیکەی 12 ملیۆن دینار بەنزینیان سووتاندووە.
 
هەر بەگوێرەی بەدواداچوونەکەی رووداو، فێستیڤاڵەکە بە جۆرێک بووژاندنەوەی دروستکردووە، سێ هێندە زیاتری دانیشتووانی پارێزگاکە خەڵک چوون، بەگوێرەی فرۆشی فێستیڤاڵەکەش هەر تاکێکی هەڵەبجە 13 هەزار دیناری لە فرۆشی بەرهەمەکان بەردەکەوێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.