رووداو دیجیتاڵ
لە شەوی رابردووەوە دوو جار لە گوندی گۆلتەپە لە سنووری مەخموور هێرشکراوەتە سەر سوپای عێراق، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی سنوورەکە دەڵێت، سەربازێکی عێراقی کوژراوە و پێنجی دیکە بریندارن. دەشڵێت، "چەکدارانی داعش لە گوندەکەدا گەمارۆ دراون".
ئەمڕۆ شەممە، 02-12-2023، غازی فەیسەڵ، فەرماندەی هێزی خۆبەخشی سنووری چیای قەرەچووخ لە مەخموور بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "شەوی رابردوو لە گوندی گۆلتەپە لە مەخموور داعش هێرشیان کردە سەر هێزەکانی سوپای عێراق و لەو هێرشەدا ئەفسەرێک و دوو سەرباز برینداربوون".
غازی فەیسەڵ گوتی، بەیانیی ئەمڕۆ لە هەمان شوێن هێرشکراوەتەوە سەر هێزە عێراقییەکان و سەربازێک کوژراوە و دوانی دیکەش برینداربوون.
غازی فەیسەڵ گوتیشی، "ئێمە ئێستا لەگەڵ سوپای عێراقداین لە گوندەکە و گەمارۆی چەکدارانی داعشمان داوە".
هێزی خۆبەشی سنووری سەرگەڕان چەند هاونیشتمانییەکی سنوورەکەن و دوای رووداوەکانی 16ـی ئۆکتۆبەری 2017 سنووری مەخمووریان جێنەهێشت و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق لە ناوچەکەدا مانەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ