رووداو دیجیتاڵ
دەستەی مافی مرۆڤ سەردانی پێنج دەستگیرکراوی گوندی لاجان دەکات و رەتیدەکاتەوە، هیچ کەسێک بە برینداری دەستگیرکرابێت.
رۆژی 2ـی کانوونی یەکەمی 2025، تاڤگە عومەر، سەرۆکی لیژنەی دەستەی مافی مرۆڤ تایبەت رووداوەکانی گوندی لاجان لە کاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆ کە نوێنەر فاتیح پێشكێشی دەکات، رایگەیاند: "لەگەڵ پێنج دەستگیرکراوی گوندی لاجان دانیشتین و چوارشەممەش سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی هەولێر دەکەین".
سەرۆکی لیژنەکەی دەستەی مافی مرۆڤ ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە باس لە دەستگیرکردنی بریندارانی رووداوەکە دەکەن و دەڵێت:" "هیچ کەسێک بە برینداری دەستگیرنەکراوە و ئەوانەی دەستگیرکراون بە فەرمانی دادوەر دەستگیرکراون بە تۆمەتی گێرەشێوێنی".
جەختیشکردەوە، دەستەی مافی مرۆڤ چاودێری دەستگیرکراوان دەکات تاوەکو هەموویان پارێزەریان هەبێت و هەموو مافێکی یاساییان هەبێت.
لەبارەی کاری لیژنەکەیانەوە تاڤگە عومەر ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، دەستەکە بەدواداچوون دەکات تاوەکو راستی رووداوەکان ئاشکرا بکات، هەر بۆیەش بە مەیدانی سەردانی شوێنی رووداوەکە و دەستگیرکراون و بریندارانی رووداوەکە دەکات.
باسی لەوەشكرد، دۆخی ئەو کەسانەی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکراون و ئاماژەیان بە هیچ گرفتێک نەکردووە.
دەستەی مافی مرۆڤ راپۆرتێکی لەبارەی رووداوەکە ئامادەکردووە و بڕیارە ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی دەکات تاڤگە عومەر دەڵێت:"لە راپۆرتەکەدا ئاماژەمان بۆ ئەوەکردووە چەند کەسێکی گێرەشوێن بوونەتە هۆی ئەوەی رووداوی نەخوازراو دروست بێت، خەڵکی گوندەکەش گووتویانە ئەو کەسانە هۆکاری کوژرانی ئەو هاوڵاتییە بوون لە رووداوەکاندا کوژراوە".
بە گوتەی سەرۆکی لیژنەی دەستەی مافی مرۆڤ تایبەت رووداوەکانی گوندی لاجان دانیشتووانی گوندەکە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان و ئەوانیش لە بەدواداچوون بەردەوام دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ