رووداو دیجیتاڵ
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لە 2006وە مۆڵەتی داوەتە زیاتر لە 1500 پڕۆژە، کۆی سەرمایەی ئەو پڕۆژانە وەکو دەستەکە دەڵێت، نزیکەی 77 ملیار دۆلار بووە، زۆرترین لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانە.
رۆژی سێشەممە،2ـی کانوونی یەکەم 2025، بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە چەند ساڵی رابردوودا، بەتایبەتی لە کابینەی نۆیەمدا، گرنگییەکی زۆر بە کەرتی وەبەرهێنان دراوە؛ لە ساڵی 2019ـەوە تاوەکو 25-11-2024، مۆڵەت دراوەتە 653 پڕۆژە ، کە 642ـیان وەبەرهێنەرەکانیان نێوخۆیین، حەوتیان بیانی و چواریان هاوبەش بوون، سەرمایەکەیان 20 ملیار و 466 ملیۆن دۆلار بووە."
بە گوێرەی ئامارێکی دەستەکە بۆ رووداو، لە 01-08-2006ـەوە تاوەکو 25-11-2024، لە چوار پارێزگا و چوار ئیدارە سەربەخۆکەی هەرێمی کوردستان، 1500 پڕۆژە بە سەرمایەی 77 ملیار دۆلار لەسەر رووبەری 90 هەزار و 426 دۆنم، مۆڵەتی جێبەجێکردنیان پێدراوە، زۆرترین پڕۆژە لە پارێزگای هەولێر مۆڵەتیان پێدراوە، پاشان دهۆک، سلێمانی، گەرمیان، زاخۆ، راپەڕین، سۆران و هەڵەبجە.
پڕۆژەکان بەگوێرەی ناوچەکان:
- هەولێر؛ 660 پڕۆژە بە سەرمایەی 46 ملیار و 93 ملیۆن و 523 هەزار دۆلار.
- سلێمانی؛ 303 پڕۆژە بە سەرمایەی 19 ملیار و 365 ملیۆن و 409 هەزار دۆلار.
- دهۆک؛ 341 پڕۆژە بە سەرمایەی 6 ملیار و 426 ملیۆن و 653 هەزار دۆلار.
- هەڵەبجە؛ 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 85 ملیۆن و 854 هەزار دۆلار.
- گەرمیان؛ 72 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیار و 334 ملیۆن و 726 هەزار دۆلار
- راپەڕین؛ 41 پڕۆژە بە سەرمایەی 375 ملیۆن و 233 هەزار و 911 دۆلار.
- سۆران؛ 20 پڕۆژە بە سەرمایەی 401 ملیۆن و 827 هەزار و 274 دۆلار.
- زاخۆ؛ 52 پڕۆژە بە سەرمایەی 901 ملیۆن و 225 هەزار و 901 دۆلار.
جۆری پڕۆژەکان و تێچووەکانیان بەمشێوەیەیە:
بازرگانی؛ 323 پڕۆژە بە سەرمایەی 5 ملیار و 761 ملیۆن و 994 هەزار و 706 دۆلار.
پیشەسازی؛ 371 پڕۆژە بە سەرمایەی 26 ملیار و 25 ملیۆن و 326 هەزار و 351 دۆلار.
نیشتەجێبوون؛ 252 پڕۆژە بە سەرمایەی 22 ملیار و 143 ملیۆن و 771 هەزار و 371 دۆلار.
بانکەکان؛ 7 پڕۆژە بە سەرمایەی 778 ملیۆن و 852 هەزار و 445 دۆلار.
تەندروستی؛ 91 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیار و 454 ملیۆن و 183 هەزار و 881 دۆلار.
خزمەتگوزاری؛ 21 پڕۆژە بە سەرمایەی 389 ملیۆن و 151 هەزار و 699 دۆلار.
گەشتیاری؛ 231 پڕۆژە بە سەرمایەی 15 ملیار و 176 ملیۆن و 233 هەزار و 489 دۆلار.
گەیاندن؛ 4 پڕۆژە بە سەرمایەی 212 ملیۆن و 995 هەزار و 942 دۆلار.
گواستنەوە؛ 3 پڕۆژە بە سەرمایەی 130 ملیۆن و 704 هەزار دۆلار.
فێرکردن؛ 91 پڕۆژە بە سەرمایەی ملیارێک و 281 ملیۆن و 66 هەزار و 373 دۆلار.
کشتوکاڵی؛ 55 پڕۆژە بە سەرمایەی 1 ملیار و 324 ملیۆن و 206 هەزار دۆلار.
هونەری؛ 6 پڕۆژە بە سەرمایەی 85 ملیۆن و 906 هەزار و 5 دۆلار.
وەرزشی؛ 41 پڕۆژە بە سەرمایەی 220 ملیۆن و 60 هەزار و 514 دۆلار.
دەستەی وەبەرهێنان دەڵێت، زۆرینەی پڕۆژەکان لەلایەن وەبەرهێنەری نێوخۆییەوە جێبەجێکراون، زیاتر لە 1425 پڕۆژە نێوخۆیین، 49 پڕۆژە لەلایەن وەبەرهێنەری بیانییەوە کراون و 28 پڕۆژەی هاوبەشیش هەبوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ