بۆ رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنیى کەرکووک، چوار فەوج دەخرێنە سەر پۆلیسی فیدراڵى

03-01-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بە بڕیارى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، چوار فەوجى پۆلیسی ئامادەى کەرکووک دەخرێنە سەر پۆلیسى فیدراڵى، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنیى شارەکە لە سوپاوە بۆ پۆلیس. 
 
بەگوێرەى فەرمانێکى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، کە لە 25ـی کانوونى یەکەمى 2023 دەرکراوە، بڕیاردراوە بە گواستنەوەى میلاکى چوار فەوجى پۆلیسى ئامادەى کەرکووک بۆ سەر پۆلسی فیدراڵى، ئەمەش لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنیى شارەکە بە پۆلیس.
 
سەرچاوەیەکى ئەمنى لە کەرکووک کە نەیویست ناوى بڵاوبکرێتەوە بە رووداوی راگەیاند، ئەو چوار فەوجەى پۆلیسى ئامادە بارەگاکانیان دەگوێزرێنەوە بۆ بارەگاى دیکە کە سەر بە پۆلیسی فیدراڵییە و لەو ماوەیەى کە دیاریکراوە بۆ گواستنەوەکە، پێداویستییەکانیان بۆ دابین دەکرێت. 
 
بەگوێرەى نووسراوەکەى وەزارەتى ناوخۆى عێراق، گواستنەوەکە فەوجەکانى یەک، دوو، سێ و چوارى پۆلیسی فریاکەوتن دەگرێتەوە، پرۆسەى گواستنەوەکە بە چوار قۆناخ دەکرێت کە قۆناخى دووەمى لە نێوان 1ـى نیسان بۆ 30ـی حوزەیران دەبێت.
 
سەرچاوە ئەمنییەکەى کەرکووک ئاماژەى بەوەدا، وادەى کۆتایی قۆناخى دووەمى گواستنەوەى ئەو هێزانە نزیک دەبێت لە وادەى رادەستکردنى دۆسیەى ئەمنیى شارەکە. 
 
لە دواى هێرشی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی بۆ سەر کەرکووک لە 16ـی ئۆکتۆبەرى 2017، سوپاى عێراق بەرپرسیارێتى دۆسیەى ئەمنى کەرکووکى گرتووەتە دەست. بەگوێرەى کارنامەى حکومەتەکەى محەممەد شیاع سوودانى، دەبێت پرۆسەى گواستنەوەى دەسەڵاتى ئەمنى لە کەرکووک جێبەجێ بکرێت و هێزێکى پۆلیس لە پێکهاتەکانى شارەکە دروستبکرێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."