رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، ژنێکی تەمەن 33 ساڵان بەهۆی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەوە گیانی لەدەستدا.
رۆژی شەممە، 3ـی کانوونی دووەمی 2026، رائید ئارام عەلی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە ئاگادارکراینەوە و راستەوخۆ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، کە ماڵێک بوو."
رووداوەکە نزیک کاژێر 04:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوە. رائید ئارام عەلی گوتی: "تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرەکە دیار نییە، بەڵام ئاگرەکە لە چێشتخانەی ماڵەکەوە دەستیپێکردووە."
بەگوێرەی راگەیێندراوی بەرگریی شارستانی، ئەو ژنە تەمەنی 33 ساڵانە و دانیشتووی گەڕەکی وان بووە لە سلێمانی.
بە گوتەی رائید ئارام عەلی، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بۆ دیاریکردنی هۆکارەکەی بەردەوامە، زیانی مادی زۆر نەبووە تەنیا چێشتخانەکە سووتاوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ