حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە دەرماڵەی خوێندن دەداتە ئەو قوتابیانەی لە زانکۆلاین وەرگیراون

03-02-2022
نیشانەکردن حکومەتی هەرێمی کوردستان دەرماڵەی خوێندن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی بڕیاریدا مانگانە 40 هەزار دینار بداتە ئەو قوتابیانەی ناوەوەی شار کە لە زانکۆلاین وەرگیروان و 60 هەزار دیناریش بداتە ئەو قوتابیانەی کە لە دەرەوەی شار لە زانکۆ لاین وەرگیراون.

دەقی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی کە بە واژۆی وەزیری داراییە

1- خەرجکردنی مانگانە 40 هەزار دینار وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی ناوەوەی شار، ئەوانەی لە زانکۆلاین وەرگیراون.

2- خەرجکردنی مانگانە 60 هەزار دینار وەک پاڵپشتی بۆ قوتابیان و خوێندکارانی دەرەوەی شار، ئەوانەی لە زانکۆ لاین وەرگیراون.

3- بڕی گوژمەی ماوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی بەشەناوخۆییەکان دەبێت بە مەرجێک لە ریگەی سیستەمی نوێی ئۆنلاین (سیستەمی بەڕێوەبردنی دارایی کوردستان KFMS پێشکێش بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری/ بەڕێوەبەرایەتی خەرجییەکان بکرێت.

4- خەرجکردنی بڕەکانی ئاماژەپێکراوی سەرەوە لەسەر بودجەی ئاسایی زانکۆ و پەیمانگەکان دەبێت لە (التبرعات و الاعلانات)

5- ئەم پاڵپشتییە لە رێکەوتی 1-1-2022 بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 خەرج دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.