ئاسایشی هەولێر: ئەو کەسەی 3 ئەندامی خێزانێکی کوشت نەخۆشیی دەروونیی درێژخایەنی هەیە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆی ساتی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، تۆمەتبار "نەخۆشیی دەروونیی درێژخایەنی هەیە،" هەوڵی داوە بەرەو کەرکووک هەڵبێت، دوای رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانیان بە برینداری دەستگیر کراوە.
 
رۆژی 25-01-2026 رووداوێکی تاوانی کوشتنی سێ ئەندامی خێزانێک لە گەڕەکی شۆڕشی شاری هەولێر روویدا، ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ لەلایەن تیمەکانیانەوە دەست بە بەدواداچوون کرا و لە ماوەیەکی کورتدا، ناسنامە و شوێنی تۆمەتبارەکەیان ئاشکرا کرد، بەناوی (أ ، أ ، ع)، دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێریش فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکرد.
 
بەپێی راگەیێندراوی ئاسایشی هەولێر، تۆمەتبارەکە دوای ئەنجامدانی تاوانەکەی، "بە ئۆتۆمبێلی ماڵی قوربانییەکان بەنیازبووە بەرەو شاری کەرکووک هەڵبێت، بەڵام لەلایەن هێزەکانمانەوە رێگریی لێکرا و دوای رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان، بە برینداری دەستگیرمان کرد."
 
 
وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "تۆمەتبار لە لێکۆڵینەوەدا دانی بە ئەنجامدانی تاوانەکەیدا ناوە، کە بنەماڵەی قوربانییەکان دەناسێت و بەبێ ئاگاداری و لە درەنگانی شەودا چووەتە ژوورەوە و ئەو تاوانەی ئەنجامداوە."
 
ئاسایشی هەولێر دەڵێت، بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکان دەردەکەوێت کە تۆمەتبار "نەخۆشی نەخۆشخانەی دەروونیی شاری هەولێر بووە و نەخۆشیی دەروونیی درێژخایەنی هەیە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی ئاراستەی دادگە کراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەیشتنی هێزی ئاسایشی سووریا بۆ نێو قامشلۆ. وێنە: سانا

هێزی ئاسایشی سووریا چووە نێو قامشلۆ

رۆژی سێشەممە 03-02-2026 نزیک کاژێر 5:00ـی ئێوارە هێزەکانی ئاسایشی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا چوونە نێو شاری قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانەوە