وەزارەتی پەروەردە: 3ـی حوزەیران تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەست پێدەکەن

03-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، رۆژی 03-06-2023 بە وانەی زیندەزانی لە بەشی زانستی و وانەی مێژوو لە بەشی وێژەیی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەست پێدەکەن.
 
بەگوێرەی خشتەیەک کە رۆژی چوارشەممە 03-05-2023 وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە، 3ـی حوزەیرانی 2023 تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی دەست پێدەکات.
 
بەگوێرەی خشتەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، یەکەم تاقیکردنەوەی زانستی وانەی زیندەزانی و وێژەییش وانەی مێژووە. 

 

خشتەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ بەشی زانستی بەمشێوەیە:
 
رۆژی شەممە 03-06-2023 تاقیکردنەوەی زیندەزانی 
رۆژی سێشەممە 06-06-2023 تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی
رۆژی شەممە 10-06-2023 تاقیکردنەوەی بیرکاری
رۆژی سێشەممە 13-06-2023 تاقیکردنەوەی ئایین و زمانی عەرەبی
رۆژی شەممە 17-06-2023 تاقیکردنەوەی کیمیا
رۆژی سێشەممە 20-06-2023 تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی
رۆژی شەممە 24-06-2023 تاقیکردنەوە فیزیا
رۆژی سێشەممە 27-06-2023 تاقیکردنەوەی زمانی تورکمانی و سریانی پەروەردەی مەسیحی

 

خشتەی تاقیکردنەوەی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ بەشی وێژەیی بەمشێوەیە:
 
رۆژی شەممە 03-06-2023 تاقیکردنەوەی مێژوو
رۆژی سێشەممە 06-06-2023 تاقیکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی
رۆژی شەممە 10-06-2023 تاقیکردنەوەی بیرکاری
رۆژی سێشەممە 13-06-2023 تاقیکردنەوەی ئایین و زمانی عەرەبی
رۆژی شەممە 17-06-2023 تاقیکردنەوەی ئابووری
رۆژی سێشەممە 20-06-2023 تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی
رۆژی شەممە 24-06-2023 تاقیکردنەوە جوگرافیا
رۆژی سێشەممە 27-06-2023 تاقیکردنەوەی زمانی تورکمانی و سریانی پەروەردەی مەسیحی
 
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، ئەگەر رۆژێکی تاقیکردنەوە بەر پشووی فەرمی بکەوێت، تاقیکردنەوەی ئەو رۆژە دوادەخرێت بۆ رۆژی دواتر و بە هەمان زنجیرەی خشتەی تاقیکردنەوەکان بەردەوام دەبێت.
 
تاقیکردنەوەی بابەتی ئێزدیاتیش لەگەڵ زمان و ئەدەبی کوردی بەڕێوەدەچێت و بۆ هەر بابەتێکیش قوتابی پێویستی بە ئامێری بژمێر [حاسیبە] هەبوو، دەتوانێت تەنیا بژمێری وەزارەتی پەروەردە بەکاربهێنێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی دزییەکە

لە ئامەد دوو چەکدار زیاتر لە کیلۆیەک زێڕیان دزی؛ خاوەن دووکانەکە لێیان دەدات

لە قەزای سووری ئامەد، دوو چەکداری دەمامکدار هەڵدەکوتنە سەر دووکانێکی زێڕەنگەر و زیاتر لە کیلۆیەک زێڕ دەدزن. هەرچەندە زێڕەنگەرەکە رووبەڕوویان دەبێتەوە و چەکەکانیان لێ دەسەنێت، بەڵام دواجار چەکدارەکان بە زێڕەکانەوە هەڵدێن.