پۆلیسی پشدەر: هەرزەکارێک بە ئۆتۆمبێل خۆی لە منداڵێک دا و گیانی لەدەستدا

03-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی پشدەر دەڵێت، هەرزەکارێک بە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا لە منداڵێکی 8 ساڵانی دا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
 
رۆژی شەممە، سێی ئایاری 2025، عەمید سەڵاح محەممەد، بەڕێوەبەری پۆلیسی پشدەر بەوەکالەت بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوێکی هاتووچۆ لەسەر شەقامی شەستیی قەڵادزێ روویدا، هەرزەکارێک بە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا خۆی بە منداڵێکی 8 ساڵاندا کێشا و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
 
وەکو بەڕێوەبەری پۆلیسی پشدەر دەڵێت، "دوای رووداوەکە شۆفێرەکە کە ناوی (ئـ. ز. م)ـە، رایکرد، بەڵام بە یارمەتیی هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش ئەو کات دەستگیرکرا و دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گیراوە. شۆفێرەکە تەمەنی 17 ساڵە و بە خێراییەکی زۆر ئۆتۆمبێلی لێخوڕیوە."
 
ئەو منداڵەی گیانی لەدەستداوە دانیشتووی قەڵادزێ و تەمەنی 8 ساڵ بوو، ناوی (م. ع. ح)ـە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پشدەر گوتی، تەرمی منداڵەکە لە نەخۆشخانەی قەڵادزێیە و رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە. پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".