رووداو دیجیتاڵ
دادوەری گشتیی ورمێ دەڵێت، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی مافە گشتییەکان و گرنگیدان بە داخوازییەکانی خەڵک، بردنی سەگی ماڵی بۆ پارک و شوێنە گشتییەکان قەدەخەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 3ی حوزەیرانی 2025، حوسێن مەجیدی، دادوەری گشتیی ورمێ رایگەیاند، "گێڕانی سەگ نموونەی پێشێلکردنی مافە گشتییەکانە و بە مەترسی بۆ سەر تەندروستی و ئاسوودەیی و ئارامی هاووڵاتیان دادەنرێت. بەم پێیە رێکاری یاسایی تووند دەگیرێتەبەر بۆ تۆمارکردنی دۆسیەی یاسایی و مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن".
دادوەری گشتیی ورمێ ئاماژەی بەوەشکرد، "بەمەبەستی گەڕاندنەوەی مافە گشتییەکان و گرنگیدان بە داخوازییەکانی خەڵک، گێڕانی سەگی ماڵی بەنێو پارک و شوێنە گشتییەکان و لە ناو ئۆتۆمبێلدا قەدەخەیە."
حوسێن مەجیدی گوتی، "هەر جۆرە ریکلام کردن، کڕین و فرۆشتنی ئەو جۆرە ئاژەڵانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا نایاساییە، لەلایەن پۆلیس دەستبەسەر ئەو لاپەڕانەدا دەگیرێت کە سەرپێچی دەکەن."
ئەوە لە کاتێکدایە لە ساڵی 2022 لە ئێران بەپێی یاسا؛ دانانی وێنەی ئاژەڵە ماڵییەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان قەدەخەکراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ