دوو هاوژینی گەنج لە جوانڕۆ لەنێو گەراجی ماڵەکەیاندا خنکان

03-07-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوو هاوژینی گەنج لە شاری جوانڕۆی پارێزگای کرماشان لەنێو گەراجی ماڵەکەیاندا گیانیان لەدەستدا و دادپزیشکی شارەکە رایگەیاند، بەهۆی گازی مینۆکسیدی کاربۆن گیانیان لەدەستداوە.
 
ئێوارەی چوارشەممە دووی تەممووزی 2025، تەرمی دوو هاوژینی گەنج بە ناوەکانی زانیار مورادی و کیمیا شەمسی لەنێو گەراجی ماڵەکەی خۆیاندا لە نێو شاری جوانڕۆ دۆزرایەوە. 
 
بەپێی میدیا خۆجێییەکانی جوانڕۆ، ئەو دوو کەسە کەمتر لە مانگێکە ژیانی هاوژینییان پێکهێناوە.
 
لەبارەی هۆکاری چوونیان بۆ نێو ئۆتۆمبێل لە گەراجی ماڵەکەیان گێڕانەوەی جیاواز هەیە. هەندێک سەرچاوە دەڵێن، بەهۆی بڕانی کارەبا و بۆ ئەوەی خۆیان فێنک بکەنەوە چوونەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان کە لە گەراجی ماڵەکەیاندا راگیراوە و لەنێو ئۆتۆمبێل خەویان لێکەوتووە و بە دووکەڵی گزۆزی ئۆتۆمبێلەکەیان خنکاون. بەشێکی دیکەش ئاماژەیان بەوە دەکەن، ئەو دوو هاوژینە ویستوویانە لە ماڵەوە بچنە دەرەوە، بەڵام کارەبا نەبووە تاوەکو دەڕابی کارەبایی گەراجەکەیان هەڵبدەنەوە، بۆیە چوونەتە نێو ئۆتۆمبێلەکەیان و چاوەڕێی هاتنەوەی کارەبا بوونە و خەویان لێکەوتووە.
 
کەسوکاری ئەو دوو هاوژینەش لە راگەیێندراوێکدا دەڵێن، بەپێی راپۆرتی دادپزیشکی ئەوان بەهۆی گازی مینۆکسیدی کاربۆن خنکاون.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروستبوونی لافاو لە ساڵانی رابردوو لە دهۆک بەهۆی بارانی بەلێزمە. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دهۆک: مەترسیی لافاو کەمە و تیمەکان ئامادەن

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەپۆلێکی بەهێزی باران و ئەگەری دروستبوونی لافاو هۆشداری دا. لە پارێزگای دهۆکیش، کە لە ساڵانی رابردوودا تووشی لافاو ببوو، هەموو تیمە پەیوەندیدارەکان کەوتوونەتە دۆخی ئامادەییەوە، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی دهۆک دەڵێ ئەم بارانەی پێشبینی دەکرێت ببارێت، لافاوی لێ ناکەوێتەوە