بەرپرسێکی بەرەی یەکگرتووی کورد لە ئیلام دەستبەسەر کرا

03-07-2025
ناسر پیرۆتی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
موسا ئومیدی، ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری و بەرپرسی بەرەی یەکگرتووی کورد لە پارێزگای ئیلام لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیلامەوە دەستبەسەر کرا.
 
موسا ئومیدی رۆژی چوارشەممە 02-07-2025 لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە. تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو چالاکڤانە بە کەسوکاری رانەگەیێندراوە.
 
موسا ئومیدی لە دیارترین چالاکڤانانی سیاسی و مەدەنییە لە پارێزگای ئیلام. ئەندامی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەریی بەرەی یەکگرتووی کورد و بەرپرسی بەرەکەیە لە پارێزگای ئیلام. پێشتریش چەندینجار بە هۆکاری سیاسی دەستبەسەر کراوە.
 
بەرەی یەکگرتووی کورد ساڵی 2005 لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتار و چالاکڤانی سیاسی و مەدەنی کورد دامەزراوە، بە تاکە رێکخراوی سیاسی ئاشکرای نێوخۆی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت، بەڵام تائێستا مۆڵەتی فەرمی چالاکی پێنەدراوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە