بۆمب بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی حەیدەر شەشۆدا دەتەقێتەوە

03-08-2022
سۆران حوسێن
وێنەی ئۆتۆمبێلەکە
وێنەی ئۆتۆمبێلەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بۆمبێك بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی فه‌رمانده‌ی هێزی ئێزدخان لە شنگال تەقییەوە؛ حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزەکە دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئابی 2022 لە کۆمەڵگەی دوهێلا لە سنووری شنگال روویداوە؛ حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی هێزی ئێزدخان لە سنووری شنگال بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بۆمبەکە لکێندراوە بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی و پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکە بگاتە نێو سەربازگەکەی، تەقیوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
 
لەکاتی تەقینەوەی بۆمبەکەدا هیچ کەسێک نزیکی ئۆتۆمبێلەکە نەبووە؛ هەربۆیە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.
 
هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوونەتە شوێنی رووداوەکە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ تۆمەتبارێک لەسەر رووداوەکە دەستگیرنەکراوە.
 
رووداوەکە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هەشت ساڵ بەسەر کۆمەڵکوژیی کوردانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێدەپەڕێت، کە بەهۆی هێرشەکانی داعشەوە روویدا و تێیدا نزیکەی پێنج هەزار ئێزدی گیانیان لەدەستدا و نزیکەی 425 هەزار کەسیشیان ئاوارە و کۆچبەر بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە